سه‌رۆك بارزانی: پشتگیری ئه‌و یاسانه ده‌كه‌ین كه له‌ئاست خواسته‌كانی گه‌لن
"ده‌بێت هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن و پشتگیری له حكوومه‌تی نوێی عێراق بكرێت"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیری خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی عێراق و ره‌وایه‌تیدان به‌و یاسایانه كرده‌وه كه له‌ئاست خواسته‌كانی گه‌لن.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاتوون و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی حه‌لبوسی، له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هاتووه، "له كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و حه‌لبوسیدا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ پشتیوانیكردن له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركانه كرایه‌وه، كه خزمه‌تی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و به‌ره‌و بونیادنانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیری خۆی بۆ دامه‌زراوه‌ی ته‌شریعی "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران" كرده‌وه، بۆ كاركردن له‌سه‌ر ره‌وایه‌تیدان به‌و یاسایانه‌ی كه ده‌بنه هۆی به‌ره‌وپێشبردن و سه‌قامگیری سیاسی و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنییان له‌سه‌ر بژێوی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان هه‌یه.
له به‌رامبه‌ریشدا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، "عێراق پێویستی به یه‌كڕیزی ته‌واوی پێكهاته‌كانی هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و بونیاتنانه‌وه هه‌نگاو بنێن"، هه‌روه‌ها داوای كاری سیاسی زیاتر له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان كرد، بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه ناكۆكییه‌كان بتاوێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ سەرۆك بارزانی بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌وه پێشوازی لێكرا.
دواتر سه‌رۆك بارزانی زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سیاسی و ئیدارییه‌كانی به‌غدای ئه‌نجامدا و، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانیان كرد، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانیان به ئه‌رێنی و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان و عێراق وه‌سف كرد.
H.B