به‌وێنه‌.. بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە 3‌ ئەندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی روویداوه‌

K24- هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، بەهۆی ڕوداوێكی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – سلێمانی 3‌ ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا.

ئەمشەو لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ – سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب خۆی دەكات بەژێر ئۆتۆمبێلێكی جۆری بارهەڵگردا، بە هۆیەشه‌وە 3‌ ئەندامی خێزانێك كە لەناو ئۆتۆمبیڵی جۆری پێكابەكەدا بوون گیانیان لەدەستدا.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی فریاگوزاری، تەرمی قوربانییەكان بۆ نەخۆشانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گوازرانەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە.

ئێستاش شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە بە پێی ماددەی 24 ی هاتووچۆ و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.

H.B