سەرۆک بارزانی لەگەڵ عەمار حەکیم کۆدەبێتەوە
هەر ئەمڕۆ سەردانی شاری نەجەف دەکات
K24- هه‌ولێر:
لە درێژەی سەردانەکەی بۆ شاری بەغدا، سەرۆک بارزانی لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، کۆدەبێتەوە.
سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، ئه‌رشه‌د ساڵحى و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نه‌سر، حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوويه‌وه.
دوێنێ پێنجشەممە 22/11/2018، سه‌رۆك بارزانى به سه‌ردانێك و به سه‌رۆكايه‌تى شاندێك گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق كۆبوويه‌وه.
بڕیارە لەلایەن عەمار حەکیم، نیوەڕۆ خوانێک بۆ سەرۆک بارزانی و شاندەکەی ئامادەبکرێت، دوا بە دوا ئەوەش، سەرۆک بارزانی سەردانی شاری نەجەف دەکات.