پرۆفيسۆر ههورامانيى كۆچى دواييكرد
25 به‌رهه‌مى چاپكراوى هه‌يه
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
پرۆفيسۆر، محه‌ممه‌د ئه‌مين غه‌فور عه‌بدوڵڵا ههورامانيى، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نى 90 ساڵييدا كۆچى دواييكرد.
پرۆفيسۆر د.محه‌ممه‌د ئه‌مين هه‌ورامانى له ناوه‌ڕاستى مانگى ئۆكتۆبه‌رى 1928 له شاره‌دێى بياره له‌دايكبووه.
بۆ يه‌كه‌مجار له 1937 هه‌ر له بياره چووه‌ته به‌ر خوێندن.
له 1952 وه‌ك مامۆستا دامه‌زراوه و له مامۆستايانى پێشه‌نگى ده‌ڤه‌رى هه‌ورامان بووه.
له 1956 گواستراوه‌ته‌وه بۆ گوندى هاوار و له ماوه‌ى كاركردنيدا له‌و گونده، توانيويه‌تى بۆ يه‌كه‌مجار كتێبێكى تايبه‌ت به ژيان و مێژوو و ورده‌كارييه‌كانى ئاينى يارسان و كاكه‌يى به زمانى كورديى ئاماده بكات.
له 1961 گواستراوه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌ى شاره‌دێى سيروانى سه‌ر به قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه، له‌و كاته‌دا.
له 1965 توانيويه‌تى به‌كالۆريۆس له زمانه‌كانى فه‌ره‌نسى و ئينگليزى له زانكۆى موستهنسرييهى به‌غدا به‌ده‌ستبهێنێت.
له 1989 له زانكۆى ئه‌سكه‌نده‌رييه‌ى مسير دكتۆراى له بوارى زماندا به‌ده‌ستهێناوه.
دوو جار ژيانى هاوسه‌رگيرى پێكهێناوه و باوكى حه‌وت منداڵه.
له بواره‌كانى زمان، ئه‌ده‌ب، مێژوو و كلتوورى ده‌ڤه‌رى هه‌ورامان و زمان و ئه‌ده‌بى كورديى 25 كتێب و به‌رهه‌مى چاپكراوى هه‌يه.
دوايين به‌رهه‌مى لهبهردهستيدا بوو كتێبێكى قه‌باره گه‌وره‌ى 800 لاپهڕهييه و له باره‌ى ئه‌ده‌بياتى ئاينى ده‌ڤه‌رى هه‌ورامان ئاماده‌ى كردبوو.
پێش ئه‌وه‌ى كۆچى دوايى بكات، ته‌واوى كتێبخانه و ماڵه‌كه‌ى بهخشيوهته زانكۆى هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رچاوه‌يه‌كى زانستى بۆ قوتابيانى زانكۆكه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كۆساڵان أ. مه‌جيد، چالاكى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و يه‌كێك له دۆستانى ههورامانيى، له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، ئاشكرايكردووه، كه دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ زێدى خۆى، پرۆفيسۆر ههورامانيى پڕۆژه‌ى دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى رۆشنبيرى هه‌بووه له شاره‌دێى بياره، به‌ڵام هه‌ريه‌ك له به‌ڕێوبه‌رى ئه‌و كاته‌ى ناحيهى بياره، نوخشه ناسح و به‌رپرسانى مه‌ڵبه‌ندى شاره‌زوورى يه‌كێتى رێگريان لێكردووه.
له پرۆژهكهيدا، پرۆفيسۆر ههورامانيى ده‌يويست ناوه‌ندێكى لێكۆڵينه‌وه له ناوچه‌كه دابمه‌زرێنێت و ته‌نيا خۆى 40 هه‌زار كتێب و ده‌ستنووس و سه‌رچاوه‌ى ده‌گمه‌نى پێشكه‌ش به ناوه‌نده‌كه ده‌كرد و مافى خاوه‌ندارێتى ناوهندهكهشى دهبهخشييه شاره‌وانى بياره.
سه‌باره‌ت به رێگريى له ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆژه رۆشنبيرييه ده‌گمه‌نه، به‌ڕێوبه‌رى ناحيهى بياره له‌و كاته‌دا، (نوخشه ناسح) به بيانووى ئه‌وه‌ى پايهيهكى پرۆژه‌كه زيادهڕۆيه رێگرى له سه‌ركه‌وتنى پرۆژه‌كه‌ى كرد.
وێنه‌ى به‌رگى ژماره‌يه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانى


















ئ.ر