له پردێ ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه له مه‌ترسى لافاو رزگار كران
ژمارەیەک پێشمەرگە، کە بەهۆی لافاوەوە لە میحوەری پردێ گیریان خواردبوو
K24 – هه‌ولێر:
ژمارەیەک پێشمەرگە، کە بەهۆی لافاوەوە لە میحوەری پردێ گیریان خواردبوو، بە هێلیکۆپتەری پۆلیسی هاتووچۆ رزگار کران.
بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، بەهۆی باران بارینی بەخووڕ و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ژمارەیەک پێشمەرگە لە میحوەری پردێ گیریان خواردووە و دوای گەیشتنی هێلیکۆپتەرەکانی پۆلیسی هاتووچۆ، توانرا ئەو پێشمەرگە رزگار بکرێن و بگوازرێنەوە.
له‌و باره‌يه‌وه، عه‌ميد خاليد عه‌لى، سەرپەرشتیاری فڕۆکەوانی لە هەرێمی کوردستان تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، كاتژمێر 6ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ ئامادهكاريمان كرد و پێش كاتژمێر 7ى سه‌ر له به‌يانى توانيمان له ماوه‌ى نيو كاتژمێر 20 پێشمه‌رگه رزگار بكه‌ين.
گوتيشى: پێشمه‌رگه‌كان شه‌كه‌ت بوون و توانرا بێ زيان سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان رزگار بكرێن.