كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و موقته‌دا سه‌در ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، گه‌یشته نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون، كۆبووه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی، دوێنێ پێنجشه‌ممه، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا بارزانی، دوێنێ پێنجشه‌ممه، 22ی تشیرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، نووری مالیكی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینیش، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و ساڵح موتڵه‌گ، سه‌رۆكى به‌ره‌ى ديالۆگى نيشتمانى كۆبووه‌وه.
ئێستاش سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در له نه‌جه‌ف، له كۆبوونه‌وه‌دایه.