گوندی مه‌لا قه‌ره.. لافاو ته‌رمی گه‌نجێك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت
كوردستان 24 زانیاری ورد له باره‌ی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و گه‌نجه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌رمی گه‌نجێك له نزیك گوندی مه‌لا قه‌ره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی دیبه‌گه دۆزرایه‌وه، كه له‌گه‌ڵ لافاو هاتووه‌ته گونده‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه ناوی (ا. ع) و له بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووی گه‌ڕه‌كی واسیتی شاری كه‌ركووكه و له هۆزی باجه‌لانه، وه‌كو ئه‌ندازیار له كۆمپانیایه‌كی نه‌وت كار ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، دوێنێ شه‌و له كاتی بارانه به خوڕه‌كه، ئه‌و گه‌نجه ویستوویه‌تی به ته‌نها به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك، به‌ڵام له نزیك گوندی شۆریجه (ده‌كه‌وێته نێوان دیبه‌گه و مه‌لا قه‌ره)، له كه‌ندێكی پڕ ئاوی داوه، له ئاكامدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری پیكاب هایلۆكس ده‌بڵ قه‌مه‌ره، وه‌رگه‌ڕاوه و خۆیشی گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، روونی كرده‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاوی لافاوی بارانه به خوڕه‌كه، له كه‌ندێكی گوندی مه‌لا قه‌ره دۆزراوه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه‌شی له نزیكی گوندی شۆریجه بووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد، ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه و كه‌سوكاره‌كه‌شی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له هه‌ولێرن.
گوندی مه‌لا قه‌ره ده‌كه‌وێته سنووری مادده‌ی 140 سه‌ر به قه‌زای مه‌خمووره، به دووری 58 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای شاری هه‌ولێر.
ئ. م