لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌م داواكارییه‌یان له سه‌رۆك بارزانی هه‌یه
كوردستان 24 ورده‌كاریی و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق ئاشكرا ده‌كات
K24 - به‌غدا:
سەرۆك بارزانی لە كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ لایەنەكانی عێراق، باسی لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق، پرسی خاڵە گومرگییەکان، ماددەی 140 و چەند پرسێكی دیكەی گرنگی نێوان ھەولێر و بەغدا كردووە و جەختی لەوەكردووەتەوە بۆ ئەوەی بەزوویی كێشەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق چارەسەر بكرێن دەبێت ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.
به‌رپرسانی باڵا و لایه‌نه عێراقیيه‌كان پێشنیازیان كردووە سەرۆك بارزانی نووسینگەیەكی خۆی لە بەغدا بكاتەوە.
سه‌رۆك بارزانی، دوێنێ پێنجشه‌ممه، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق، وه‌كو كۆبووه‌وه و چاودێرانیش به سه‌ردانێكی مێژوویی وه‌سفی ده‌كه‌ن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا بارزانی، دوێنێ پێنجشه‌ممه، 22ی تشیرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، نووری مالیكی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینیش، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه و ساڵح موتڵه‌گ، سه‌رۆكى به‌ره‌ى ديالۆگى نيشتمانى و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون كۆبووه‌وه.