مه‌سعود حه‌یده‌ر: له‌ پرسی بودجه‌ گۆڕانكاری ئه‌رێنی رووده‌دات

لایەنە عێراقییەكان بە گەرمی پێشوازیان لە سەرۆك بارزانی كرد

K24 - ھەولێر

ئه‌ندامێكی شاندی سه‌رۆك بارزانی، بۆ به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕانكاری ئه‌رێنی له‌ باره‌ی پشكی كورد له‌ بوجه‌ی 2019 و پرسی ناوچه‌ كوردستانیییه‌كان رووده‌دات.

مه‌سعوود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامێكی شاندی سه‌رۆك بارزانی، بۆ به‌غدا بۆ كوردستان24ی رایگه‌یاند: "لایه‌نه‌كان به‌ گه‌رمی پێشوازیان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف كردووه‌".

ئاماژەی بەوەشدا، راشكاوانه‌ كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵدا باسكردووە، به‌ تایبه‌تیش به‌ پرسی بودجه‌ و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان.

رۆژی پێنجشەممە 22/11/2018، سەرۆك بارزانی بە یاوەری شاندێك سەردانی بەغدای كرد و لە ماوەی دوو رۆژدا چەندین دیداری لەگەڵ سەركردە سیاسییەكان عێراق ئەنجامدا.