عەبدولمەهدی و حەلبووسی پرسی بودجە تاوتوێ دەكەن
گفتوگۆ لەبارەی تەواوكردنی كابینەی نوێ دەكەن
K24 - ھەولێر
سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن و یەكێك لە پرسە سەرەكییەكانیش بودجەی 2019 و تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقە.
نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكی نێوان عادل عەبدولمەھدی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، باس لە چەند بابەتێكی گرنگی سەر گۆڕەپانی عێراق كراوە، لەوانە، بودجەی گشتی ساڵی 2019، تەواوكردنی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، زیانەكانی لافاو و ئاوارەكان.
ھەروەھا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، داوای لەنەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە مرۆییەكان كردووە، كە بەھانای لێقەوماوانی كارەساتی لافاو، لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و نەینەوا بچن.