وەزیری ناوخۆی عێراق دیار دەكرێت
كابینەكەی عێراق تەواو دەكرێت
K24 - ھەولێر
كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق تەواو دەكرێت و پۆستی وەزیری ناوخۆش بۆ فالح فەیاز، یەكلا دەبێتەوە.
حەیدەر فوئادی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی نەسر ئاشكرایكرد، كوتلە سیاسییەكانی عێراق لەسەر ناوی ئەو 8 كاندیدەی پۆستە وەزارییە پڕنەكراوەكانی حكوومەتی نوێ رێككەوتوون، پۆستی وەزارەتی ناوخۆش بۆ فالح فەیاز دەبێت.
بڕیاریشە لە كۆبوونەوەی سبەی یەكشەممە یاخود رۆژی دواتری ئەنجوومەنی نوێنەران، عادل عەبدولمەھدی ناوی كاندیدان بخاتە بەردەم پەرلەمان.
لە 2/10/2018 عادل عەبدولمەھدی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق راسپێردرا، بەڵام بەھۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان تائێستا نەتوانراوە تەواوی كابینەكە پێك بھێندرێت.