به وێنه.. ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به رووی هاووڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه
سه‌رجه‌م كۆنكریتهكان لاده‌درێن
K24 - به‌غدا:
ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، كه له دوای ساڵی 2003ـه‌وه بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان داخراوه، جارێكی دیكه، ده‌كرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ركاربوونی خوولی نوێی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق، بڕیاردرا به هه‌ڵگرتنی ته‌واوی كۆنكریته‌كانی سه‌ر رێگه‌ی هاووڵاتییان له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه بۆ هاتووچۆ بكرێته‌وه.
پێشتریش عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكوه‌زیران له دوای 2003، بڕیاریدا نووسینگه‌كه‌ی بباته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز.
ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، به ناوچه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان، له‌و ناوچه‌یه‌ی به‌غدان، كه دیارترینیان باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه.
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)

ئ. م