به‌سره هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندانی هه‌ژێنه‌ر ده‌كات
به‌سره تووڕه‌یی خۆی به‌ڕووی حكوومه‌تدا ده‌ته‌قێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
چالاكوانان و لێژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانه‌كانی پێشوو له شاری به‌سره هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره خۆپیشاندان له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو, كاره‌با و خه‌راپی بژێوی ده‌كه‌ن, جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، "ئه‌مجاره به‌هێزێكی هه‌ژێنه‌ر ده‌ڕژێنه‌وه سه‌ر شه‌قام".
له‌مباره‌یه‌وه فالح مه‌لاح، ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانه‌كان له ناوچه‌ی حه‌كیمییه‌ی ئه‌و شاره ئاشكرايكرد، "جارێكی دیكه خۆپیشاندان له سه‌رانسه‌ری سنووری پارێزگای به‌سره ده‌ته‌قێنینه‌وه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "خۆپیشانده‌ران بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، داوای ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر بۆ پارێزگاكه‌یان له حكوومه‌تی فیدراڵ بكه‌ن، كه له‌ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكانی دیكه زیاتر بێت، به‌وه‌ی كه به‌سره خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ئابووری و پێگه‌ی جوگرافی تایبه‌تى خۆیه‌تی و له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق جیاوازتره".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانه‌كان گوتی: "سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لێژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له سه‌رانسه‌ری پارێزگای به‌سره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان"، روونیشیكرده‌وه، "به‌هۆی فه‌رامۆشكردنی شاری به‌سره له‌هه‌موو رووێكه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی تووڕه‌یی و ئه‌و تووڕه‌ییه‌ش به‌ڕووی حكوومه‌تدا ده‌ته‌قێننه‌وه".
له مانگی ته‌ممووزی رابردووه‌وه، خه‌ڵكی به‌سره به به‌رده‌وام داوای خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو و كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له زنجیره‌یه‌ك خۆپیشانداندا كرد و وێڕای كوژرانی ده‌یان كه‌س له توندوتیژییه‌كاندا، چه‌ندین باره‌گای حزبی و حكوومیش سووتێنران، به‌ڵام وه‌ك خه‌ڵكی ئه‌و شاره ئاماژه‌ی پێده‌كات، تائێستا حكوومه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی به‌ده‌م داواكارییه‌كانیان نه‌ناوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هێشتا په‌یكه‌ری كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌واو نه‌بووه و هێشتا هه‌شت وه‌زاره‌ت ماون كه وه‌زیره‌كانیان متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن.
H.B