به‌وێنه و ڤیدیۆ.. بارهه‌ڵگرێك خۆی به 12 ئۆتۆمبێدا كێشا
2 هاووڵاتیش بریندارن
K24- هه‌ولێر:
له رووداوێكی هاتووچۆدا له ده‌ربه‌ندیخان، شۆفێری بارهه‌ڵگرێك كۆنترۆڵی لێخوڕین له‌ده‌ستده‌دات و دوای ئه‌وه‌ی به‌ناو ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمۆبیل ده‌كه‌وێت، خۆشی وه‌رده‌گه‌ڕێت و به‌هۆیه‌وه 2 كه‌سیش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له رووداوێكدا ئۆتۆمۆبیلێكی بارهه‌ڵگر دوای ئه‌وه‌ی له تونێله‌كه‌ی ئه‌و شاره ده‌رده‌چێت، شۆفێره‌كه‌ی كۆنترۆڵی لێخوڕین له‌ده‌ستده‌دات و پاش ئه‌وه‌ی خۆی به 12 ئۆتۆمۆبێلی ده‌وروبه‌ریدا ده‌كێشێت، وه‌رده‌گه‌ڕێت.

.jpg)


.jpg)
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه جگه له زیانی زۆری ماددی كه به ئۆتۆمۆبیله‌كان گه‌یشت، دوو هاووڵاتیش بریندار بوونه.
H.B