"توركیا ھەوڵدەدات سزادانی دەمیرتاش پێش بخات"

پارێزەری دەمیرتاش زانیاری دەخاتەڕوو

K24 - ھەولێر

پارێزەرێكی دەمیرتاش ئاشكرای دەكات، حكوومەتی توركیا لە ھەوڵدایە، سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، پێشبخات بۆ ئەوەی بڕیارەكەی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا پووچەڵ بكاتەوە.

فورات ئەپئۆزدەمیر، پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند "لێكۆڵینەوە لە بڕیاری زیندانیكردنی دەمیرتاش لە دادگای ناوخۆیی پێشخراوە و دەخوازێت سزای چوار ساڵ و 8 مانگ سزادان پەسەند بكرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەگەر سزادانی دەمیرتاش گەیەندرابایە 5 ساڵ، ئەوا دۆسیەكە دەنێردرایە دادگای باڵا و پرۆسەی پەسەندكردنی لەو كاتەدا دوادەكەوت".

ئەو پارێزەرە دەشڵێت "رەنگە دەمیرتاش سزا بدرێت و ھەنگاوەكانی حكوومەت ئەوەیان لێدەخویندرێتەوە، كە خواستێك ھەیە بۆ پێشخستنی سزادانی دەمیرتاش".

له‌ 4/11/2016، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكارتی گەلان (هه‌ده‌په‌) به‌ تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە ده‌ستگیركران.