ژوورى بازرگانى ههولێر لهگهڵ پێنج ژوورى بازرگانى توركيا يادداشتێكيان واژوو كرد
سەرۆک و نوێنەرانی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی دیاربەکر، باتمان، وان، جزیرە، شرناخ لەخۆدەگرت و بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی دیاربەکر و باتمان له ههولێرن
K24 – ههولێر:
شاندێكی پێنج ژووری بازرگانی و پیشهسازی توركیا كه ژوورهكانی دیاربهكر، باتمان، وان، جزیره، شرناخ لهخۆدهگرێت دوو یادداشتنامەی لێكتێگهیشتنییان لهگهڵ ژووری بازرگانی و پیشهسازی ههولێر واژووكرد.
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە سەرۆک و ئەندامانی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی چەند ناوچەیەکی تورکیا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێریان کرد و دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوانیاندا واژوو و ئاڵوگۆڕ کرا.
شاندەکە کە سەرۆک و نوێنەرانی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی دیاربەکر، باتمان، وان، جزیرە، شرناخ لەخۆدەگرت و بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی دیاربەکر و باتمان بوو و دوای ئەوەی سەردانی سلێمانی-یان کردبوو و دوێنێ شەممە لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەو پارێزگایە کۆبووبوونەوە، ئەمڕۆ لە ھەولێربوون.
لهو بارهيهوه سەرۆکی ژووری بازرگانی باتمان، عەبدولقادر دەمیر رایگەیاند "وەکو ژووری بازرگانی و پیشەسازی باتمان و دیاربەکر لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی چەند ناوچەیەکی دیکە، دوێنێ سەردانی سلێمانی-مان کرد و ئەمڕۆ لە ھەولێرین و سبەیش سەردانی پارێزگای دھۆک دەکەین. لە سلێمانی بەشداریی پیشانگەی نێودەوڵەتیمان کرد و لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی یاداشتێکی دووقۆڵیمان واژووکرد کە ئامانج لێی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردوولایە، ھەروەھا بۆ زیادکردنی قەبارەی ھاوردە و ھەناردەکردنە لە نێوان ھەردوولا".
عەبدولقادر دەمیر گوتیشی: "بازاڕی ھەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵ زۆر گرنگە، چونکە دراوسێی یەکین و خاوەن ھەمان زمان و ھەمان کولتووریین".
سەردانی شاندە ئابووری و بازرگانییەکانی عێراق و تورکیا بەردەوامیی ھەیە و ئاستی ئالوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەردوولا پتر لە 10 ملیار دۆلار دەبێت لە ساڵێکدا، ئێستا لە دوای تەواوبوونی شەڕی داعش سەرباری کاری بازرگانی، تورکیا چاوی خستووەتە سەر ئاوەدانکردنەوەی عێراق و دەیەوێت کۆمپانیاکانی رۆڵیان ھەبێت لە بونیادنانەوەی ئەو ناوچانەی کە شەڕ وێرانیکردوون.
سهرچاوه: ئهنادۆڵ