سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا.. ئومێدێك بۆ ئاواره‌كانی شنگال و نه‌ینه‌وا
خاڵێكی گفتوگۆی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوو بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
یەکێک لەو خاڵانەی کە سەرۆک بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق قسەی لەسەر کردووە، گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە بووە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
ئاوارەکانی شنگال و دەشتی نەینەواش ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به هیوایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان وه‌سف ده‌كه‌ن و، هیواخوازن به‌زووترن كات پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانیان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن له ژیانی ئاواره‌یی رزگاریان بێت و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، هێزه‌كانی كوردستان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان به‌سه‌ره‌وه نه‌ما، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌ڤه‌رانه له‌ڕووی پێوه‌ری جوگرافییه‌وه له‌ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوی داعش رزگاركرابوون، به‌ڵام ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه مه‌تمانه‌یان به‌و هێزانه نه‌بوو كه كۆنترۆڵی ده‌ڤه‌ره‌كانیان كردووه و تائێستا له كه‌مپه‌كانی كوردستان چاوه‌ڕێی رۆژێك ده‌كه‌ن، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن به‌ئارامی له ماڵه‌كانیان بگوزه‌رێنن.
H.B