ئامارى قوربانيانى بومه‌له‌رزه راگه‌یه‌ندرا
زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان له ناوچه‌ی سه‌رپێلی زه‌هاو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تائێستا ته‌رمی 7 كه‌س گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره، كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و گیانیان له‌ده‌ستداوه و وه‌ك راشیانگه‌یاند، له‌و رووداوه سرووشتییه‌دا زیاتر له 100 كه‌س بریندار بوون.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند، چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له دووری 17 كیلۆمه‌تر له سه‌رپێلی زه‌هاو و 18 كیلۆمه‌تر له قه‌سر شیرین و 33 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای گه‌یلانی رۆژئاواوه بووه و جگه له زیانی گیانی، زیانی ماددیشی به‌دواوه بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، بومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی 6.3 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بووه.
تائێستاش هیچ هه‌واڵێك له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بڵاونه‌بووه‌ته‌وه، كه ئاماژه به زیانی گیانی بكات.
كاتژمێر 7:36 خوله‌كى ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانی هه‌ژاند و، جگه له هه‌ستپێكردنی له شاری به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، وڵاتی كوێتیشی گرته‌وه.
له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردووش بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7.3 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانی هه‌ژاند و به‌و هۆیه‌وه له سنووری پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان 620 كه‌س و له عێراق و هه‌رێمی كوردستان 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به ده‌یانی دیكه‌ش له ته‌واوی ناوچه زیانپێگه‌یشتووه‌كان بریندار بوون.
H.B