هه‌واڵگه‌ری عێراقی "دایكی داعش" ده‌ستگیرده‌كات
به‌رده‌وام خواردن و پێداویستی رۆژانه‌ی ده‌گه‌یانده حه‌شارگه‌كانی داعش
K24- هه‌ولێر:
هه‌واڵگه‌ری سه‌ربازی عێراقی ئاشكرایكرد، یه‌كێك له مه‌فره‌زه‌كانی سه‌ر به فیرقه‌ی 20 توانیویه‌تی ئافره‌تێكی تیرۆریست ده‌ستگیر بكات، كه خۆی له‌ناو ئاواره‌كانی كه‌مپی جه‌دعه له سنووری گه‌یاره له نزیك شاری مووسڵ مه‌ڵاس دابوو.

له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌واڵگه‌ری سه‌ربازی عێراقی كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی به "دایكی داعش" ناوبردووه، دووپاتیكرده‌وه، "پرۆسه‌ی دهستگیرگردنی ئه‌و ئافره‌ته دوای گه‌یشتنی زانیاری ورد ئامانجه‌كه‌ی پێكا" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئافره‌ته ده‌ستگیركراوه‌كه به به‌رده‌وامی كاری گه‌یاندنی خواردن و پێداویستی خۆراكی بۆ حه‌شارگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌كرد".
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئاماژه به‌ناوی ئافره‌ته ده‌ستگیركراوه‌كه نه‌كراوه، ئاماژه به‌وه دراوه، "دادگا به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی تیرۆر له یاسای سزاكانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و ئافره‌ته ده‌ركردووه"، هه‌روه‌ك وێنه‌یه‌كی ئه‌و ئافره‌ته بهساڵاچووهش له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه هاوپێچ كردووه.
H.B