به بێ به‌شدارى گۆڕان سيناريۆى پێكهێنانى حكومه‌ت و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان به‌م جۆره ده‌بێت
پارتى و يه‌كێتى گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
رێبوار بابكه‌يى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت و لە ناو لایەنەکانیشدا تەنيا ئیمزای رێککەوتنەکە ماوە.
بە گوێره‌ی زانیاریيەکانى كوردستان24، پارتى و يه‌كێتى گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن، كه سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی بێت و جێگری یەكەم بۆ پارتی و جێگری دووەمیش بۆ پێکهاتەکان دەبێت و پۆستی سکرتێری پەرلەمانیش هەڵوەشێندراوەتەوە.
سه‌باره‌ت به دانيشتنى په‌رله‌مان، په‌يامنێرى كوردستان24 رايگه‌ياند، یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان بە کراوی دەمێنێتەوە تا لایەنەکان لەسەر دەستەی سەرۆکایەتی دەگەنە رێککەوتن.
پێکهێنانی حکوومەت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە ناو لایەنەکان بە یەک پاکێج گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، بەپێ ئەنجامی هەڵبژاردن بێت سەرۆکی پەرلەمان پشکی یەکێتیە.
په‌يامنێرى كوردستان24 گوتيشى: تا کۆتايی ئەمساڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێدرێت و یەکێتیش لە ناو لایەنەکاندا دوو ئافرەتی كانديد كردووه بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، پێکهاتەکانیش چاویان لە جێگری سەرۆکی حکوومەتە نەک پەرلەمان، ئەم سیناریۆیەش بۆ کاتێک دەبێت کە گۆڕان بەشداری حکوومەت نەکات.