له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه چاكسازى ده‌كرێت
وەزارەتی پێشمەرگە كۆنفراسی چاكسازی ئەنجامدەدات
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی كەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت و بەرپرسانی دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەری ھاوپەیمانان، كۆنفراسی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە لە ھەولێر دەستیپێكرد.
كەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت رایگەیاند: "بیرۆكەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە یەكەمجار لە دیدارێكی سەرۆك بارزانی و وەزیری بەرگری بەریتانیا باسی لێوەكرا، دواتر ئەو بیرۆكەیە كرا پێشنیار و پلانی بۆ ریفۆرمی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە تا بەسەر كۆسپ و تەگەرەكان زاڵبین، پاشان بەریتانیا و ئەمەریكا و ئەڵمانیا ئامادەییان دەربڕی بۆ ئەوەی پشگیری لە پرۆسەكە بكەن".
راشیگەیاند: "لیژنەیەك بۆ ئەم مەبەستە پێكھاتوو ناوینرا بۆردی چاكسازی و تائێستا 35 كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، لە ھەنگاوی یەكەمی لیژنەكە نووسینەوە و دانانی پڕۆژەی چاكسازی بوو كە لە 35 خاڵ پێكھاتووە، لەژێر ناوی بەرنامەی پێشمەرگە لە ئایندەدا، لە وەزارەتی پێشمەرگە رەزامەندی لەسەر راپۆرتی لیژنەكە درا".
كەریم شنگالی، ئەوەشی خستەڕوو: "یەكێك لە ھەنگاوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چاكسازی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازییە و ئێستا ژمارەیەك ئەفسەر بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گواستراونەتەوە و بەشداریان لە خولی تایبەت بە چاكسازی كردووە".
ئاشكراشی كرد: "لە كۆی 35 خاڵی پڕۆژەی چاكسازی 5 خاڵ جێبەجێكراون، لەم ماوەیەشدا كار لەسەر 8 خاڵی دیكە دەكرێت و پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت تا دەگاتە كۆتایی".
ھەر لەو كۆنفرانسەدا كۆلۆنیۆل ویڵ ده‌یڤز، راوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا كه رۆڵیان هه‌یه له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له گوتارێكدا ئەوەی خستەڕوو، كه هه‌موو هێز و سوپایه‌ك پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاكسازیی ئه‌نجام بدات، تاوه‌كو ئه‌و هێزانه بتوانن به به‌هێزیی بمێننه‌وه.
گوتیشی: "ئه‌و پرۆسه‌ی ریفۆرمه پێویستی به هاوكاریی لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تیش هه‌یه".
لیوا دلێر میران، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە بە كوردستان24 گوت: "ئەو پڕۆژەیە دەستیپێكردووە و ھەندێك لە خاڵەكانی تەواو بوون و ھەندێكی دیكەش گەیشتوونەتە قۆناخی كۆتایی".
سەبارەت بە یەكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە گوتی: "ویستی باش ھەیە بۆ یەكگرتنەوەی ھەموو ھێزەكانی پێشمەرگە و لە داھاتوودا ھێزەكان زیاتر تێكەڵ دەكرێن و شوێنەواری یەكەكانی 70 و 80 نامێنێت".
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، جه‌بار ياوه‌ر، ئه‌ميندارى گشتيى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له ميانى به‌شداريكردنى له ژوورى هه‌واڵى كوردستان24 رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر كێشه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه‌بوايه، ئه‌وا پرۆژه‌ى 35 خاڵى بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى گه‌ڵاڵه نه‌ده‌كرا.
ھ.م