پێشبینی ده‌كرێت كه‌ركووك له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێبه‌ش بكرێت
"ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كراوه بووه‌ته یاسا و له په‌رله‌مان ره‌وایه‌تی وه‌رگرتووه"
K24- هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا بڕیاره مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه بچن، به‌ڵام بۆ جاری سێیه‌م ئه‌گه‌ری ئه‌وه هەیە کەرکووک له‌و هه‌ڵبژاردنانه بێ بەش بکرێت، چونکە تورکمانەکان لە ڕێكکەوتنێکی پێشووتریان پاشگەز بوونەتەوەو مەرجێکی نوێیان هێناوەتە پێشەوە.
له‌مباره‌یه‌وه ماردین چاویش ئۆغڵۆ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی ده‌ڵێت: "بەم کۆمسیۆنەی ئێستاوە ناچینە هیچ هەڵبژاردنێکەوە".
له به‌رامبه‌ریشدا رێبواری ته‌ها، پەرلەمانتاری یەکێتی جه‌خت ده‌كاته‌وه: "ئەو ڕێکكەوتنەی کراوە پاشگەزبونەوەی تێدا نیە، چونکە کرا بەیاسا و لەناو هۆڵی پەرلەمانەوە ره‌وایه‌تی پێ دراوه".
پێشتر كه به‌هۆی گومانه‌كانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاره‌كانی سڕ كرابوو، ئێستا جارێكی دیكه بەبڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دەست بەکاربووەتەوە و داوای مۆڵەتی شەش مانگیان کردووە، تاکو ئامادەکاریەکانیان تەواو بکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجیەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
H.B