عیرفان كه‌ركووكی: كه‌ركووك كوردستانییه و ئێمه‌ش به‌شێكین له‌و واقعه
"تا دۆخی كه‌ركووك ئاسایی نه‌كرێته‌وه خه‌ڵك ناتوانێت به‌شداری له هیچ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی‌دا بكات"
K24- هه‌ولێر:
عیرفان كه‌ركووكی، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركمان دووپاتیكرده‌وه، "له 16ی ئوكتۆبه‌ره‌وه تائێستا خه‌ڵكی كه‌ركووك خێری له‌خۆی نه‌بینیوه و نه‌هامه‌تی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری باڵی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا كیشاوه و دۆخی ئه‌منی ته‌واو تێكچووه".
ئه‌م قسانه‌ی كه‌ركووكی له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24ـدا هاتوون و، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ڵكی كه‌ركووك حوكمی شاره‌كه‌یان ناكه‌ن و له‌لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه حوكم ده‌كرێن و دۆخی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری ئه‌و شاره له‌بار نییه، بۆیه پێناچێت خه‌ڵك ئاماده بێت بچێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته حكوومه‌تی عێراق ده‌ست له‌و سیاسه‌ته هه‌ڵگرێت كه هه‌رچی له ده‌ستوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدایه جێبه‌جێی بكات، كاتێكیش باس له مادده‌ی 140 ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده ده‌ستووریشه پشتگوێی ده‌خات".
عیرفان كه‌ركووكی له وه‌ڵامی پرسیارێكی پێشكه‌شكاری كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، "ته‌نیا حزبێكی توركمانی له كه‌ركووك نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی پێكهاته‌ی توركمانه‌كانی ئه‌و شاره ناكات، بۆیه ناكرێت به‌ناوی سه‌رجه‌م توركمانه‌كانه‌وه هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن و پێویسته هه‌ر لایه‌نێك به‌گوێره‌ی قه‌باره و سه‌نگی خۆیان هه‌ڵوێست وه‌رگرن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌ی توركمانی كه دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر ده‌ستی داوه‌ته دژایه‌تیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و گرنگیه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێكهاته‌ی توركمان ده‌دات و ئه‌وه‌ی بۆ توركمانه‌كانی كردووه، هه‌رگیز له حكوومه‌تی به‌غدا به‌دیمان نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها داواشیكرد، "دۆخی كه‌ركووك بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ به‌ر له رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و ئاسایش و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شاره و دواتر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كارا بكرێته‌وه و پاشان رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكرێت، چونكه به‌و دۆخه‌ی ئێستا هیچ ئومێدێك له‌و شاره دیار نییه كه ئه‌نجوومه‌ن بتوانێت كاره‌كانی خۆی به‌ڕێكی جێبه‌جێ بكات".
له دوا قسه‌كانیشیدا دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه وه‌ك پارتی گه‌لی توركمانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌ره‌ی توركمانی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م هه‌ڵوێسته زیان به پێكه‌وه ژیانی شاری كه‌ركووك ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، ئه‌مه واقعێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه‌ركووك شارێكی كوردستانییه و ئێمه‌ش به‌شێكین له‌و واقعه".
H.B