یەکێتی پاکێجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت تاوتوێ دەکات
گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكرێت
K24 - سلێمانی
بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی ئەو حزبە كۆببێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ بكات، بە گوێرەی زانیارییەكانیش یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گفتوگۆكردنە لەسەر پاكێجی پارتی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە و ئەو پاکێجەی پارتی بۆ پێکهێنانی كابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی كردووە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەبێت".
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە 17/11/2018، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێکهێنانی كابینەی نوێی حکوومەت، لە شاری سلێمانی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کۆبووەوە.
ھ.م