ڤيديۆ.. له‌ سووريا ژماره‌يه‌ك چه‌كدار ئه‌شكه‌نجه‌ى هاووڵاتييه‌ك ده‌ده‌ن

ئه‌و چه‌كدارانه‌ سه‌ر به‌ سوپاى سوورياى ئازادن

K24 – هه‌ولێر:

چالاكانى سووريا گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان بڵاوكرده‌وه‌، تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى سه‌ر به‌ گرووپه‌كانى سوپاى سوورياى ئازاد، كه‌ لايه‌نگرى توركيان به‌ شێوه‌يه‌كى هۆڤيانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى هاووڵاتييه‌ك ده‌ده‌ن.

حه‌موود موسا، يه‌كێكه‌ له‌ چالاكانى سووريا، له‌ رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه‌‌، گرته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسيويه‌تى: ئه‌و چه‌كدارانه‌ سه‌ر به‌ سوپاى سوورياى ئازادن، كه‌ لايه‌نگرى توركيان و ئه‌شكه‌نجه‌ى هاووڵاتييه‌كى مه‌ده‌نى ده‌ده‌ن.

له‌ ڤيديۆكه‌دا 10 چه‌كدار ده‌رده‌كه‌ون، كه‌ ئاڵاى توركيايان له‌سه‌ر سينگيان داناوه‌ و به‌ شێوه‌يه‌كى دڕندانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى هاووڵاتييه‌ك له‌ ناو ماڵه‌كه‌ى خۆيدا ده‌ده‌ن.

چالاكانى سووريا ده‌ڵێن: له‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و گرووپانه‌ى لايه‌نگرى توركيان، رۆژانه‌ پێشێلكارى له‌و جۆره‌ دژ به‌ مافى هاووڵاتيان ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مايه‌ى ره‌شبينى و  بێهيوايى هاووڵاتيان.

ئ.ر