شەڕ لە نێوان پۆلیس و حەشدی شەعبی روویدا
بینای پارێزگای نەینەوا گەمارۆ دراوە
K24- ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 27/11/2018، چەکدارانی عەسائب ئەهل حەق کە سەر بە میلیشیاکانی حەشدی شەعبین، هەڵیانکووتایە سەر بینای پارێزگای نەینەوا و گەمارۆیان داوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24، هێزێکی لۆکاڵی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی تکریت هاتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام چەکدارانی عەسائیب رەتیدەکەنەوە شوێنەکە چۆڵ بکەن.
پەیامنێرمان راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی میلیشیاکان تەقەیان کردووە، دڵەڕاوکێ لەنێو کارمەندانی بینای پارێزگا و هاووڵاتییانی شارەکە درووستبووە.
H.J