ناوه‌ندێكى تايبه‌ت به تيشك و چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
پرۆژه‌كه له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ته‌واو ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له شارى هه‌ولێر ناوه‌ندێكى تايبه‌ت به تيشك و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێر به‌ردى بناغه‌ى بنياتنانى ناوه‌ندێكى تايبه‌ت به تيشك و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه دانرا.
رێككه‌وت حه‌مه ره‌شيد، وه‌زيرى ته‌ندرووستى حكومه‌تى هه‌رێم رايگه‌ياند، پرۆژه‌كه له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ته‌واو ده‌كرێت.
گوتيشى: به هۆى باشبووى قه‌يرانى دارايى و ده‌ربازبوونى هه‌رێم له قه‌يرانه‌كان توانيومانه ده‌ست بكه‌ينه‌وه به پرۆژه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتى: له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا ئامێرێك بۆ سلێمانى دابين ده‌كه‌ين و سه‌نته‌رێكى تايبه‌ت به شێرپه‌نجه‌ش له دهۆك دهكهينهوه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له ميوانخانه‌يه‌ك به هۆى چاكبوونه‌وه‌ى 100 نه‌خۆش رێوڕه‌سمێك به‌ڕێوه دهبهين.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، پلانى دووه‌مى سندوقى شێرپه‌نجه ئه‌وه‌يه، كه خۆپاراستن باشتره له چاره‌سه‌ر.
وه‌زيرى ته‌ندرووستى ئاشكراشيكرد، به بڕى يه‌ك مليار و 200 مليۆن دۆلار پرۆژه‌مان هه‌يه و هه‌وڵ ده‌ده‌ين جێبه‌جێيان بكه‌ين.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌فين دزهيى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، ئه‌و سه‌نته‌ره‌ى له سلێمانى هه‌بووه، خزمه‌تى هه‌موو هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
گوتيشى: خێرخوازان رۆڵى به‌رچاويان هه‌بووه و درێغيان نه‌كردووه له هه‌ولێر و سلێمانى و هاوكارى حكومهتيان كردووه.