ئه‌ردۆغان: داعش له سووريا نه‌ماوه و ئێمه به ته‌واوى له‌ناوى ده‌به‌ين
تەنيا ژمارەیەک چەتە هەن کە لەژێر ناوی داعشدا وەک یەدەگ هێڵراونەتەوە
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن دژی داعشين بچووكترین به‌ره‌نگاریان دژبه داعش نه‌كرد. وه‌ك توركیا به‌ڵینی ئه‌وه ده‌ده‌ین له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه به ته‌واوی له‌ناو به‌رین.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى كۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: لە سووریا داعش نییە. تەنيا ژمارەیەک چەتە هەن کە لەژێر ناوی داعشدا وەک یەدەگ هێڵراونەتەوە بە مەبەستی تێکدانی ئەو وڵاتە، لەو ناوچەیە کە مەشقیان پێکراوە، پەروەردە کراون، پڕچەککراون و رێگە بە بوونیان دەدرێت".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "تەنها ئەو تیرۆریستانەی کە دوژمنایەتییان وەک رۆژی روون لەبەرامبەر وڵاتەکەماندا ئاشکرایە، ئامانجی ئێمەن. بۆ ئەوانەی کە دەڵێن هاوپەیمانمانن، هاوبەشی ستراتیجییتانین، ئەوانەی کە خوازیارن پەیوەندییەکانمان بەهێزبکەین و بەرەو ئایندەی بەرین، ئەمە دەرفەتێکە. ئەگەر بێت و لەبەردەم ئەو تیرۆریستانەی کە وڵاتەکەمان دەکەنە ئامانج، بکشێنەوە، ئەوا تێدەگەین کە لە ریزی تورکیادان و بەپێچەوانەشەوە، چ کارێک پێویست بکات لە پێناو مانەوەماندا ئەنجامیبدەین، بەردەوام دەبین لەسەری".
له باره‌ى يه‌په‌گه‌شه‌وه گوتى: "مەحاڵە لەبەرامبەر هەڕەشەیەکی لەو چەشنەدا چیتر بێ کاردانەوە بمێنینەوە".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر