زه‌نگی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می داعش لێ ده‌درێت
عه‌لاوی: نه‌وه‌ی دووه‌می داعش سیاسه‌تی "لێده و راكه" په‌یڕه‌و ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه هۆشداریدا له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌ی دووه‌می داعش و دووپاتیكرده‌وه، كه‌مپی ئاواره‌كان ژینگه‌یه‌كی له‌باریان ره‌خساندووه، بۆئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش ریزه‌كانی له‌ناویان رێكبخاته‌وه و خه‌ڵكی په‌لكێشی ناو ریزه چه‌كدارییه‌كانی بكات.
عه‌لاوی ئه‌م لێدوانه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی "حه‌یاتی" له‌نده‌نی داوه و گوتی: "عێراق له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی فه‌رامۆشكردن و پشتگوێخستن و خراپی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراو، ره‌گ و ریشه‌ی هێشتا له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ماوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "داوامكردووه وه‌به‌رهێنان له سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌سه‌ر داعشدا بكه‌ین و له‌سه‌ر خاكی عێراق بنبڕیان بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتی گه‌لی عێراقی له‌دژی تایفه‌گه‌ری ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌كاتێكدا زیاتر له 2 ملیۆن عێراقی له كه‌مپه‌كاندا له ژیانی ئاواره‌ییدان و زیاتر له 3 ملیۆنی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌نابه‌رن، كاتێك گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی به‌شێك له ناوچه‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان ره‌تده‌كرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری به‌غدا، ئه‌وه پاداشتێكه به داعش و پاشماوه‌كانی داعش ده‌ده‌ین، ئه‌مانه بوونه‌ته بۆمبێكی چێندراو و ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان ئه‌و ئاوارانه به‌ئاسانی په‌لكێشی ریزه‌كانیان بكه‌ن".
عه‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "نه‌وه‌ی دووه‌می داعش هه‌مان تاكتیكی قاعیده په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی "لێده و راكه" نه‌ك كۆنترۆڵی رووبه‌ری زه‌وی بكات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره لای زۆرێك له وڵاتان و بابه‌تی هه‌ره گرنگی گفتوگۆكانی شانده‌كانی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا بوو، كه به‌مدواییانه سه‌ردانی عێراقیان كردبوو و جه‌ختیان له‌وه كردبووه‌وه، نه‌وه‌ی دووه‌می داعش قه‌واره‌یه‌ك نابێت كه روبه‌رێكی زه‌وی داگیر بكات، به‌ڵكو سیاسه‌تی "لێدان و راكردن" په‌یڕه‌و ده‌كات، به‌مه‌ش زیانی گه‌وره به كۆمه‌ڵگا و حكوومه‌ته لاوازه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت".
پێشتریش عه‌لاوی هۆشداری له فراوانبوونی رێكخراوی داعش دابوو، ئه‌گه‌ر له ستراتیژیه‌تێكی گشتگیر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دانه‌ڕێژرێت، داواشی له وڵاتانی جیهان كردبوو، له‌سه‌ر هاوكاری سه‌ربازی و سیاسی بۆ عێراق له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام بن.
H.B