خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره توندوتیژی تێكه‌وت
به‌گوللـه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له شاری به‌سره ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد، كه ده‌یان هاووڵاتی بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، "ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، كه خۆپیشانده‌ران شه‌قامێكی نزیك پردی په‌روه‌رده‌یان داخستووه و ئاگریان له تایه‌ی ئۆتۆمۆبیل به‌رداوه".
میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، "دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌سه‌ر شه‌قام كردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان ناچار بوونه ته‌قه‌یان لێ كردووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، "دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوه به خۆپیشانده‌ران كراوه، جارێكی دیكه هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌قامه‌كه‌یان به‌ڕووی هاتوچۆدا كردووه‌ته‌وه".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، پارێزگای به‌سره زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له خۆپیشاندانه‌كاندا داوای خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو، كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت، له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا به‌ر له چه‌ند مانگێك خۆپیشاندانه‌كان به‌ئاستێك توندوتیژییان تێكه‌وت، كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا و وێڕای كوژرانی ده‌یان كه‌س و برینداربوونی سه‌دانی دیكه، چه‌ندین باره‌گای حزبی و حكوومیش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنران.
H.B