دایكێك به‌هۆی نیشاندانی كوڕه‌كه‌ی وه‌ك "تیرۆریست" له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن گیانی له‌ده‌ستدا
كوڕه‌كه‌ی به تۆمه‌تی "تیرۆر" ده‌ستگیركراوه و له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن نیشاندراوه
K24 - هه‌ولێر:
ژنێك له كاتی بینینی كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن كه وه‌ك "تیرۆریست" ناسێنراوه و نیشاندراوه، گیانی له‌ده‌ستدا.
میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پارێزگای زیقار بڵاویانكرده‌وه، ژنێك له كاتی بینینی كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن گیانی له‌ده‌ستداوه و كوڕه‌كه‌شی به تۆمه‌تی "تیرۆریستی" ده‌ستگیركراوه و به‌و تۆمه‌ته‌ش دادگایی ده‌كرێت.
به گوێره‌ی كه‌ناڵی "عهد نیوز"، ژنه‌كه ته‌مه‌نی 61 ساڵه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی پارێزگای دیاله‌یه، كاتێك كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن ده‌بینێت و وه‌ك "تیرۆریست" ناسراوه و له به‌ندیخانه‌ی ناسریه‌ی پارێزگای زیقاره، گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی پارێزگای زیقار ره‌تیكرده‌وه ناوی ئه‌و ژنه ئاشكرا بكات و رایگه‌یاندووه، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنیشی، لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
ئ. م