له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه داوای ده‌ركردنی پارێزگاری نینه‌وا ده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌و كاره‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵییه‌كانه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوفه‌ل عاگوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، كه لێپێچینه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ند قوتابییه‌كی داوه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق، داوای لادانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن له كاره‌كه‌ی.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، نوفه‌ل عاگوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، لێپێچینه‌وه له مامۆستایه‌ك ده‌كات، كه به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی (عه‌بدوڵڵا بن جابر)ه له مووسڵ و به‌شێكیش له په‌رله‌مانتاران و سه‌ندیكای مامۆستایانی عیراقیش، ئه‌و جۆره قسانه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا به "سووكایه‌تیكردن به مامۆستا" له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و داوای لادانی ده‌كه‌ن.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا، به شێوه‌یه‌كی توند قسه له‌گه‌ڵ مامۆستاكه ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت كه 25 ساڵ خزمه‌تی مامۆستایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام عاگوب ئه‌و قسانه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه و پێی ده‌ڵێت: "تۆ خزمه‌تت نییه، ئه‌گه‌ر خزمه‌تت هه‌بوایه له قوتابیانت نه‌ده‌دا".
هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات و به مامۆستاكه ده‌ڵێت: "لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه دانانرێت چونكه هیچ سوودێكی نییه، به‌ڵام ئه‌وه دووباره ببێته‌وه خۆم دێم و داركاریت ده‌كه‌م".
دوای ئه‌و قسانه‌ش مامۆستاكه له ژووره‌كه‌ی خۆی له باڵه‌خانه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌رده‌كاته ده‌ره‌وه و پێی ده‌ڵێت له قوتابخانه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه.
دوای ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی به‌غدا، داوای لێپێچینه‌وه له نوفه‌ل عاگوب ده‌كه‌ن و ئه‌حمه‌د جبووری، نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كردی خۆ ده‌رخستنه و بۆ داپۆشینی شكست و گه‌نده‌ڵییه‌كانه، بۆیه پێویسته دوور بخرێته‌وه".
سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوا له سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كات، پارێزگاری نه‌ینه‌وا له كاره‌كه‌ی لابدات و تێیدا هاتووه: "پارێزگاری نه‌ینه‌وا پێشێلكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه و به ئه‌نقه‌ستیش گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران و سه‌ندیكای مامۆستایان هاتنه ده‌نگ و هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند، نۆفه‌ل عاگوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا سه‌ردانی ماڵی مامۆستاكه‌ی كردووه و داوای لێبوردنی لێكردووه.

ئ. م
