جەبار یاوەر: زیاتر لە 2 ھەزار داواكراو دەستگیر كراون

ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش پێكھێندراوە

K24 - ھەولێر

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنەکان لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان پێکهێندراوە، بۆ دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی لەلایەن دادگاکانەوە داواکراون.

گوتیشی "ساڵی رابردوو لیژنەکان توانیویانە لە کۆی 2 هەزار و 335 داواکراو زیاتر لە 2 هەزار داواکراو دەستگیر بكەن و دادگایی بكرێن".

ئاماژەی بەوەشداوە "بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە، سەرجەم ئەو کەسانەی لەلایەن دادگاکانەوە داواکراون جا لە هەر پلەیەکدابن دەستگیربکرێن".