ئه‌مەریكا پشتگیریی له گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
هێزه‌ر ناوێرت: ھەمیشە لەگەڵ گفتوگۆی بنیاتنەرانە داین
K24 - واشنتن
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له وه‌ڵامی پرسیاری لۆری میلڕۆی، په‌یامنێری كوردستان24 سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام كۆببنه‌وه و گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه ئه‌نجامبده‌ن.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكیش له‌رێگای كوردستانه‌وه، ناوێرت گوتی "به‌و رێگایه عێراق ده‌توانێت ببێته یاریزانێكی گرنگتری بازاڕی نه‌وتی جیهان".
هێزه‌ر ناوێرت، لە وەڵامی پەیامنێری كوردستان24 گوتی: "به‌پێی زانیارییه‌كانم ئێمه رۆڵمان نه‌بوو له‌و گفتوگۆیانه، به‌ڵام ئێمه هه‌میشه هانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆببنه‌وه و گفتوگۆ بكه‌ن. داوایان لێده‌كه‌ین گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانم ئێمه هیچ رۆڵێكمان نه‌بوو له‌و كۆبوونه‌وانه".
جەختیكردەوە: "له راستیدا پێمانوایه كه عێراق ده‌توانێ ببێته یاریزانێكی گرنگتر له بازاڕی نه‌وتی جیهانی و ئه‌مه‌ش خاڵێكه ئێمه چاودێری ده‌كه‌ین. سه‌باره‌ت به داتا و ئاستی هه‌نارده‌كردن، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه و ده‌توانی ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق بكه‌یت".