نەجمەدین كەریم: كەس نازانێ ئێستا كێ كەركووك بەڕێوەدەبات
"دۆخی كەركووك ئێستا لە خراپترین ئاستدایە"
K24 - واشنتن
نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك، لە دیمانەیەكی تایبەت لەگەڵ لۆری میلڕۆی په‌يامنێرى كوردستان24 لە واشنتن ئاماژە بەوە دەكات، بارودۆخی كەركووك لە خراپترین ئاستدایە و كەس نازانێت كێ كەركووك بەڕێوەدەبات، دەشڵێت "لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە پڕۆسه‌ی ته‌عریبكردن ده‌ستیپێكردووەته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر عه‌ره‌ب هێنراونه‌ته كه‌ركووك و نیشته‌جێكراون. رێژەی تاوان لە كەركووك زیادیان كردووە و شانە نووستووەكانی داعش‌یش چالاك بوونەتەوە".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك لەو دیمانە تایبەتەدا لەگەڵ كوردستان24 گوتی: "ره‌وشی كه‌ركووك زۆر خراپه، له‌راستیدا ئێستا ره‌وشی كه‌ركووك له خراپترین ئاستدایه له‌دوای ساڵی 2003، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ری یاسا نییه. نموونه‌یه‌كی بچووكت بۆ دێنمه‌وه له‌باره‌ی دۆخی ئێستای كه‌ركووك. له‌مڕۆژانه‌دا رێوڕەسمی كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ هه‌بوو كه هه‌موو كاره‌كانی له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا ته‌واو ببوو، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئێمه نه‌مانتوانی بیكه‌ینه‌وه. بڕیاربوو پارێزگاری سه‌پێنراو بیكاته‌وه، به‌ڵام كه زانیبووی هه‌ندێك له درووشمه‌كان به كوردی نووسرا بوون، ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه نه‌بووه و بۆ رۆژی دواتر دوای لێكردنه‌وه‌ی درووشمه كوردییه‌كان ئینجا ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پڕۆسه‌ی ته‌عریبكردن ده‌ستیپێكردووەته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر عه‌ره‌ب هێنراونه‌ته كه‌ركووك و نیشته‌جێكراون".
له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك و فراوانبوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و گرووپه له‌سه‌ر شاره‌كه، پارێزگاری كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كانی حه‌ویجه و باشووری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ داعش بوون و ئاشكراشی ده‌كات له هه‌ندێ له‌و ناوچانه داعش به شه‌و ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵكردووه.
لەوبارەوە نەجمەدین كەریم گوتی: "هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه كه‌س نازانێت كێ كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌بات. حه‌شدی شه‌عبی كۆكراوه‌ی هه‌موو هێزه جیاوازه‌كانه، به‌ڵام له‌نێو ئه‌و هێزه چه‌ندین هێزی جیاواز هه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌شیان به ئاره‌زووی خۆیان ده‌جوڵێنه‌وه و گوێ له كه‌س ناگرن و رێژه‌ی تاوان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه. بێجگه له‌وه‌ش چالاكبوونه‌وه‌ی داعشه له‌و ناوچه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ داعش بوون و شانه‌ی نووستوو بوون و ئێستا چالاكبوونه‌ته‌وه. به شه‌وانیش هه‌ندێ له‌و ناوچانه وه‌كو داقوق و دوبس له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدایه".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆڕی كوردستان بۆ توركیا و رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گوتی: "گرنگه كه‌ركووكییه‌كان بۆچوونیان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ كار له نه‌وته‌كه‌یان ده‌كات و به‌شێك له داهاته‌كه‌شی بگاته ده‌ست كه‌ركووك كه له ساڵی 2013وه به‌غدا هیچ شتێكی له داهاتی نه‌وتی نه‌داوه‌ته كه‌ركووك. ئه‌و به‌رهه‌مه كه‌مه‌شی كه ئێستا باسی لێوه‌ده‌كرێت له‌راستیدا ته‌نیا لە 20%ی توانای راسته‌قینه‌ی نه‌وتی كه‌ركووكه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا نایه‌وێت كه‌ركووك به‌رهه‌می ته‌واوی خۆی هه‌نارده بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروستكراون. له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووشه‌وه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك راگیرا، حكوومه‌تی عێراق 8 ملیار دۆلار زیانی پێگه‌یشتووه".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كه ئێستا له ئه‌مەریكایه و سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی تره‌مپ، له‌باره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، رایگه‌یاند عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌توانێ كێشه‌كانی نێوان ھەرێمی كوردستان و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیارنییه كه ئایا به‌غدا ویستی جیدی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان یانیش ته‌نیا كات به‌فیڕۆ دانه.