سه‌رۆك بارزانی بۆ كوردستان 24: ئێستا شه‌ڕی داعش له جاران سه‌ختتره
"په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، كه‌نداو و به‌غداش زۆر باشه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و ڵاتانی كه‌نداو رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و به‌غدا و كه‌نداویش باشه و باشتریش ده‌بێت.
سه‌رۆك بارزانی، له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاراس ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24، له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه داعش ته‌واو نه‌بووه و به ئاسانیش ته‌واو نابی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌ترسییه‌كانی داعش ئێستا زیاتر بووه و شه‌ڕكردنی رێكخراوه‌كه‌ش سه‌ختتره.
سه‌رۆك بارزانی گوتی: "پێشتر ده‌زانرا داعش له كوێیه و چۆن پلانی سه‌ربازی داده‌نێین و چۆنیش هێرشی ده‌كه‌ینه سه‌ر، به‌ڵام ئێستا دیار نییه، جاران له‌سه‌ر زه‌وی بوو ئێستا له ژێر زه‌وییه".
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئێستا رێكخراوه‌كه له زۆر شوێنیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به ئاشكرا بوونیان هه‌یه.
سه‌رۆك بارزانی، هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی درووستبوونی قاعیده له سه‌ره‌تا و دواتریش داعش.
باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان كراوه و نه‌ك هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی، ره‌نگه ئێستا داعش نه‌توانێت ناوچه‌یه‌كی فراوان داگیربكات، به‌ڵام زیان و په‌لاماری تیرۆریستی ده‌بێت.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كردستان و وڵاتانی دراوسێ و به‌غدا و وڵاتانی كه‌نداو، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، رۆژ به رۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشتر ده‌بێت و ئێستاش په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، وڵاتانی دراوسێ و كه‌نداویش باشه.
ئ. م