تره‌مپ بڕيارى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پوتن هه‌ڵوه‌شانده‌وه
ديدارى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ديدارى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بڕيار بوو، هه‌ريه‌ك له تره‌مپ و پوتن له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى گرووپى بيست له ئه‌رجه‌نتين كۆببنه‌وه.
هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گرژييه‌كانى نێوان ئۆكرانيا و رووسيا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تره‌مپ به رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى راگه‌ياندووه، ئه‌و كۆبوونهوهيهم له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجام نادرێت.
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: به‌و دوژمنكارييه ئاسوده نييم، به هيچ جۆرێك دوژمنكاريم ناوێت... پێويسته ئه‌وروپا ئه‌و دوژمنكارييه ره‌تبكاته‌وه.. هه‌روه‌ها پێويسته ئه‌ڵمانياش ره‌تيبكاته‌وه".
رۆژى 25ى نۆڤێمبه‌ر، پاسه‌وانى سنوورى ده‌ريايى رووسيا، 3 كه‌شتى جه‌نگى ئۆكرانيايان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت، كه هێڵى سنوورى ئاويى رووسيايان له ده‌رياى ره‌ش به‌زاندبوو.
ئ.ڕ