عێراق یه‌كه‌م هه‌نگاوی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا جێبه‌جێ ده‌كات
چیتر دۆلار له عێراقه‌وه ناچێته ئێران
K24- هه‌ولێر:
بانكی ناوه‌ندی عێراقی فه‌رمانی به سه‌رجه‌م لقه بانكییه‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراق كرد، فرۆشتنی دۆلار به‌و كه‌سانه بوه‌ستێنن، كه ده‌یانه‌وێ سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ده‌ركراوه و كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، بانكی ناوه‌ندی فه‌رمانی به لقه بانكییه‌كان و بنكه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له سه‌رانسه‌ری عێراق كردووه، له ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا له‌گه‌ڵ ئێران مامه‌ڵه به دۆلار نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها داواشی له‌و كه‌سانه كرد، كه ده‌یانه‌وێ سه‌ردانی ئێران بكه‌ن، له‌جیاتی دۆلار جۆره دراوێكی دیكه له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
له ده‌ستپێكی ئه‌م مانگه‌وه، واشنتۆن قۆناغێكی دیكه‌ی سزای ئابووری به‌سه‌ر ئێران‌دا جێبه‌جێ كرد، كه هه‌ریه‌ك له كه‌رته‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاری كرده ئامانج.
H.B