مۆسكۆ هۆشداری ده‌داته هێزه كوردییه‌كان
داعش به‌نیازه هه‌سه‌ده به بۆمبی كیمیایی بكاته ئامانج
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هۆشداری دایه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ئه‌گه‌ری كیمیابارانكردنیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له‌وه ئاگاداركرده‌وه، "به‌گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌كی وه‌رد كه به‌ده‌ست وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گه‌یشتووه، داعش ئاماده‌كاری بۆئه‌وه ده‌كات، هێزه‌كانیانی هه‌سه‌ده له ده‌وروبه‌ری دێرزوور به بۆمبی كیمیایی بكاته ئامانج".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه بڕبڕه‌ی پشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده پێك ده‌هێنن و به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، به چالاكترین هێزی شه‌ڕكه‌ری دژ به‌و رێكخراوه قه‌ده‌غه‌كراوه له سووریا داده‌نرێت.
H.B