رێبه‌ری ئێران داوای ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگی دژ به ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
خامنه‌یی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ده‌ریاوانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران داوای له هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، "توانا سه‌ربازییه‌كانیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن و دوو ژێرده‌ریایی و كه‌شتیێكی نوێی دیكه‌ی جه‌نگیی بخرێنه خزمه‌تی هێزه ده‌ریاوانییه‌كان".
ئه‌م قسانه‌ی خامنه‌یی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته هه‌موو تواناكانتان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌كاربهێنن، بۆئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و بوێرییه به‌خۆیان نه‌ده‌ن هه‌ڕه‌شه له وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن".
له نامه‌یه‌كیشدا له پێگه‌ی فه‌رمی خامنه‌ییدا هاتووه، "ئێران نایه‌وێت جه‌نگ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك هه‌ڵگیرسێنێت، به‌ڵام ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌ین تواناكانمان كۆكه‌ینه‌وه و خۆمان بۆ هه‌ر هێرشێكی نه‌خوازراو ئاماده بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی ترس له دڵی دوژمنانمان بڕوێنین".
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "بۆ نیشاندانی پیشكه‌وتنه‌كانی ئێران پێویسته دوو ژێرده‌ریایی و كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی جه‌نگی بخرێنه خزمه‌ت هێزه ده‌ریاوانییه‌كان".
گوتیشی: "نه‌وه‌ی ئێستای هێزه دهریاوانییهكانمان باوه‌ڕی به هێزی داهێنان و تواناكانی هه‌یه و ده‌ركه‌وتنی كه‌شتی جه‌نگی "سه‌هه‌ند" و ژێرده‌ریایی "فاتح" و ته‌نینی ئاوه‌كان به هێزه ده‌ریاییه‌كانمان نیشانه‌ی پیشكهوتنهكانمانن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران رایگه‌یاندبوو، "به‌م نزیكانه دوو ژێرده‌ریایی و كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی جه‌نگی درووستكراوی ناوخۆیی له ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌خرێنه پاڵ هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران".
دوای سه‌پاندنی دووه‌م قۆناغی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، رۆژبه‌ڕۆژ به‌رپرسانی ئه‌و دوو وڵاته هه‌ڵوێستی دژ به‌یه‌ك نیشان ده‌ده‌ن و زۆرجار لێدوانه‌كانیان له راگه‌یاندنی جه‌نگ نزیك ده‌بنه‌وه.
H.B


