ئه‌ردۆغان: له‌گه‌ڵ تره‌مپ باس له ره‌وشى منبج ده‌كه‌م
له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى گرووپى 20 له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ باس له ره‌وشى منبج ده‌كه‌م.
پێش ئه‌وه‌ى توركيا به‌ره‌و ئه‌رجه‌نتين به‌جێبهێڵێت، ئه‌ردۆغان ئاشكرايكرد، له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى گرووپى 20 له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌ردۆغان به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ تره‌مپدا باسى ره‌وشى منبج ده‌كه‌م.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌و گه‌شته‌يدا سه‌ردانى هه‌ريه‌ك له پاراگواى و ڤه‌نزوێلا ده‌كات.
پێشتريش وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ داواى له ئه‌مه‌ريكا كردبوو، تا كۆتايى ئه‌مساڵ نه‌خشه‌رێگه‌ى منبج جێبه‌جێ بكات.
توركيا داواى له ئه‌مه‌ريكا كردووه، يه‌كينه كوردييه‌كان له منبج دووربخاته‌وه و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) له منبج ده‌ربكرێن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر