هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى: له هه‌فته‌يه‌كدا 39 ئۆپراسيۆن دژى داعش ئه‌نجامدراوون
له نێوان رۆژانى 18 تا 24ى نۆڤێمبه‌ر
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، رايگه‌ياند، له ماوه‌ى كه‌متر له هه‌فته‌يه‌كدا 39 ئۆپراسيۆنى سه‌ربازييان له خاكى عێراقدا ئه‌نجامداوه.
له به‌ياننامه‌يه‌كى هاوپه‌يمانييه‌كه‌دا هاتووه: فڕۆكه‌كانيان له نێوان رۆژانى 18 تا 24ى نۆڤێمبه‌ر 17 هێرشى ئاسمانيان له دژى ئامانجه ده‌ستنيشانكراوه‌كانى داعش له سنوورى پارێزگاكانى نه‌ينه‌وا، ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دين ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌ره‌ڕاى بۆردومانه‌كان، هێزه‌كانمان 22 جار له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كانى نزيك له ده‌رياچه‌كانى حه‌مرين و سه‌رسار، قه‌زاى بێجى، ده‌وروبه‌رى مووسڵ و فڕۆكه‌خانه‌ى گه‌ياره‌ى سه‌ربازى رووبه‌ڕووى چه‌كدارانى داعش بوونه‌ته‌وه.
راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له كاتێكدايه، كه سه‌رچاوه ناوخۆييه‌كانى عێراق ئاماژه به مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌كه‌ن.
دوێنێش سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، له ديدارێكى رۆژنامه‌وانييدا دووپاتيكرده‌وه، كه هێشتا مه‌ترسى داعش به ته‌واوى له‌ناو نه‌چووه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر