به ڤيديۆ.. قوتابييه‌كى به‌ريتانى ده‌يه‌وێت منداڵێكى په‌نابه‌رى سووريا بخنكێنێت
گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه له لايه‌ن قوتابييه‌كى هاوڕێيانهوه تۆمار كراوه
K24 – هه‌ولێر:
قوتابييه‌كى به‌ريتانى له گۆڕه‌پانى قوتابخانه‌كه‌يان، په‌لامارى منداڵێكى په‌نابه‌رى سووريايى ده‌دات و ده‌يه‌وێت بيخنكێنێت.
گرته‌ى ڤيديۆيى رووداوه‌كه له لايه‌ن قوتابييه‌كى هاوڕێيانهوه تۆمار كراوه.
پۆليس رايگه‌ياندووه، ئه‌و رووداوه له 25ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، له قوتابخانه‌ى (Almondbury Community) له شارۆچكه‌ى هادێر سفێڵد روويداوه.
پۆليس رووداوه‌كه‌ى به كرده‌وه‌يه‌كى ره‌گه‌زپه‌رستانه ناوبردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و خێزانه خه‌ڵكى شارى حمسن له سووريا.
هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ى هه‌وڵى خنكاندنى ئه‌و منداڵه درابوو له قوتابخانه، خوشێكى منداڵه‌كه‌ش رووبه‌ڕووى ئه‌شكه‌نجه‌دان بووه‌ته‌وه.
پارێزه‌رى ئه‌و خێزانه په‌نابه‌ره، رايگه‌ياندووه، ئه‌و منداڵه و خوشكه‌كه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكى زۆرى ده‌روونى و سوكايه‌تى بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك
ئ.ر