ئه‌ردۆغان: له كۆتايى 2019 سيستمى به‌رگرى ئێس 400 به دراوى خۆماڵى دهكڕين
ئه‌مه‌ريكا نيگه‌رانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، له كۆتايى 2019دا سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 400 به دراوى خۆمان دهكڕين.
ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌تاتورك له ئه‌سته‌نبوڵ، پێش ئه‌وه‌ى به‌ره‌و ئه‌رجه‌نتين به‌ڕێ بكه‌وێت گوتى: مامه‌ڵه‌ى كڕينى ئێس 400 به دراوى خۆماڵى ده‌بێت.
پێشتريش وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئوغڵۆ رايگه‌ياندبوو، پرسى كڕينى سيستمى به‌رگرى رووسى ناسراو به ئێس 400 يه‌كلا بووه‌ته‌وه و ناكرێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه دژى مامه‌ڵه‌ى توركيايه له‌گه‌ڵ رووسيا و رايگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر توركيا ئه‌و سيستمه له رووسيا بكڕێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ريكا مامه‌ڵه‌ى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى ئێف 35 به توركيا راده‌گرێت.
له مانگى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017 توركيا و رووسيا له باره‌ى دامه‌زراندنى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس400 رێككه‌وتن.
توركيا بڕێك پاره‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى داوه و به‌شێكيشى ماوه، رووسيا وه‌ك قه‌رز بۆى دابين ده‌كات و ده‌بێت توركيا قه‌رزه‌كه بداته‌وه مۆسكۆ.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر