كونسوڵی توركیا لە ھەولێر: یەكێتی دژی تەڤگەری ئازادی بڕیارێكی دروستی داوە
توركیا بڕیاری داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی بەگرنگ دادەنێت
K24 - ھەولێر
ھاكان كاراچای، كۆنسوڵی توركیا لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارەی یەكێتی دژی تەڤگەری ئازادی و داخستنی بارەگاكانیان بە گرنگ دادەنێین و پێوسیتە یەكێتی لە سلێمانی پرسی تیرۆر چارەسەر بكات، بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یەكێتی ھەبێت.
كۆنسولی توركیا لە ھەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "یەكێتی دژی تەڤگەری ئازادی بڕیارێكی راستی داوە، پێویستە ھۆكاری ئەم بڕیارە بە تیرۆرنیشاندانی تەڤگەری ئازادی و پەكەكە بێت، دەبێت یەكێتی بە تیرۆردانانی ئەم رێكخراوانە لە بڕیاری خۆی بە دوور نەگرێت، ئەوكات ئەگەر پرسی تیرۆر چارەسەر ببێت ئەوا پەیوەندییەكانمان لەگەڵیان باشتر دەبێت".