به‌غدا.. چه‌ك له خه‌ڵك ده‌سه‌ندرێته‌وه
به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كى تايبه‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌ك له ده‌ستى خه‌ڵك پێكده‌هێنرێت
K24 – به‌غدا:
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ليوا سه‌عد معه‌ن رايگه‌ياند، به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كى تايبه‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌ك له ده‌ستى خه‌ڵك پێكده‌هێنرێت.
ئه‌مڕۆ له كۆنره‌يه‌گى رۆژنامه‌وانيدا، ليوا سه‌عد معه‌ن گوتى: هه‌وڵى زۆرمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له ديارده‌ى نمايشى چه‌كدارى هۆزه‌كان و درووستكردنى هه‌ڕه‌شه و ململانێى نێوان عه‌شيره‌ته‌كان بگرين.
گوتيشى: له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانمان بڕيار دراوه، به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كى تايبه‌ت سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێكبهێنرێت، به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌ك له ده‌ستى خه‌ڵك و نه‌هێشتنى ديارده‌ى چه‌كدارى.
دواى رووخانى رژێمى به‌عس له 2003 به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو چه‌ك كه‌وته ده‌ست هاووڵاتيان و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان باند و گرووپى چه‌كدارى تاوان درووست بوون و هاوكات ده‌يان رێكخراو و گرووپى تيرۆريستى و چه‌كدارى له پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق سه‌ريان هه‌ڵدا.