سه‌د ماڵى عه‌ره‌بى هاورده له حه‌فت ته‌غار نيشته‌جێ ده‌كرێن
به‌شێكه له هه‌وڵى ته‌عريب كردن و هه‌مان سياسه‌تى بهعسييهكانه
K24 – گه‌رميان:
سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ به پشتيوانى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق 100 ماڵى عه‌ره‌بى هاورده له سنوورى گوندى حه‌فت ته‌غار له قه‌زاى داقوق نيشته‌جێ كران.
له‌و باره‌يه‌وه، جه‌مال شوكر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به كوردستان24ى راگه‌ياند، ئه‌و كاره‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان به‌شێكه له هه‌وڵى ته‌عريب كردن و هه‌مان سياسه‌تى بهعسييهكانه، كه ئێستا پارێزگارى كه‌ركووكيش كارى له‌سه‌ر ده‌كات.
روونيشيكرده‌وه، پێويسته ليژنه‌يه‌كى لێكۆڵينه‌وه له به‌غداوه پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوونى راستييه‌كان.