ساڵح موسلم: دانوستانەکانی ئەستانە چارەسەری پرسی کورد ناکات
جارێکی دیکە تەنیا کوردەکان لە گفتوگۆی چارەنووسی سووریا بێبەشکران
K24 – ههولێر:
ساڵح موسلم، بەرپرسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی پەیەدە تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند، لوتکەی ئەستانە تەنیا یارییەکە و ناتوانێت چارەسەری قەیرانی سووریا بکات، بەڵکو رێگە چارەی قەیرانی سووریا دانوستانەکانی ژنێڤە.
ساڵح موسلم هیواخوازە دانووستانەکانی ژنێڤ دەستپێبکەنەوە و ئەوانیش بەشداری تێدا بکەن و کوردیش رۆڵی خۆی بگێڕێت.
دوێنێ 28/11/2018 دانوستانەکانی پرسی سووریا لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان دەستی پێکرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆتای هات.
هەر یەک لە وڵاتانی رووسیا، ئێران و تورکیا بەشدار بوون، لە ناو سووریاشدا، شاندی حکومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆن بەشداربوون، تاکە هێزی دیاری سووریا کە بەشداری پێنەکرا، هێزە کوردییەکان بوون.
H.J