به وێنه.. نوێترین ده‌ركه‌وتنی سیستانی
یان كوبیش سه‌ردانی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
یان كوبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق(یونامی)، سه‌ردانی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مهرجهعهبی باڵای شیعه‌ی كرد له عێراق.
ئه‌گه‌رچی واباوه سیستانی زۆر كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌و سه‌ردانه‌دا، نوێترین وێنه‌ی ئه‌و مه‌رجه‌عه باڵایه‌ی شیعه‌كانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له دوای دیداره‌كه‌ش، یان كوبیش، كه به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی سهردانیكردبوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سیستانی ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌و كه‌سه بكات كه له شوێنه‌كه‌ی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی) ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
كوبیش له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا، ناوه‌ڕۆكی دیداری خۆی و سیستانی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، باسیان له ره‌وشی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانییان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مووسڵ كردووه.
