تره‌مپ كۆبوونه‌وه‌ى ره‌سمى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ره‌تكرده‌وه
تره‌مپ ژماره‌يه‌ك ديدارى هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكى سپى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، دۆناڵد تره‌مپ، به ره‌سمى ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى كۆرياى باشوور و سه‌رۆكى توركيا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژى كۆشكى سپى، ساره ساندرز، رايگه‌ياند، تره‌مپ گفتوگۆى نا ره‌سمى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاتانه ده‌كات، له برى ئه‌وه‌ى به ره‌سمى كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بكات.
سه‌باره‌ت به هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه ره‌سمييه‌كه، گوته‌بێژه‌كه هيچ زانيارييه‌كى نه‌خسته‌ڕوو.
سه‌رۆكى توركيا يه‌كه‌م كه‌س نييه كه تره‌مپ نه‌يويستووه به ره‌سمى له‌گه‌ڵيدا كۆببێته‌وه، پێشتريش له رێگه‌ى تويتێكه‌وه، تره‌مپ رايگه‌ياند، ديدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن ئه‌نجام نادات.